٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:١٦
پەرلەمانی ئێران بودجەی ساڵی داھاتووی پەسەند کرد

ئەندامانی پەرلەمانی ئێران ، خاڵە گشتیەکانی بودجەی ساڵی داھاتوو ( 1401ی ھەتاوی ) یان پەسەند کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە خاڵە گشیتەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوویان پەسەند کرد . 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە 174 دەنگی ئەرێ ، خاڵە گشتیەکانی بودجەیان پەسەند کرد . 

لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دا ، ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆمار ، بۆ بەرگریی لە خاڵە گشتیەکانی پرۆژە یاسای 1401 وتارێکی پێشکەش کرد .

342/